بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “محەمەد رەحیمی” کوڕی غەفور و تەبیبە ، خەڵکی ئاوایی “بانەورە”ی سەر پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سنووری “درۆڵە”ی سەر بە نەوسود کوژراوە .
محەمەد راحیمی خێزاندار و باوکی منداڵێکی ساوا بوو .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە .
ئەم کۆڵبەرە دوای ڕاگوێزرانی بۆ نەخۆشخانەی پاوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە کۆڵبەرەکان لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان لە بارودۆخێکی زۆر خراپ و نەپارێزراودا بۆ پەیدا کردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکانیان ڕوو لەم کارە مەترسیدارە دەکەن .