بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی هەینی ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد هوشمەند” خەڵکی ئاوایی “دەرەتفێ”ی سەر بە شاری مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ گرتنگەی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزراوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە زیادی کرد ، ئەم کارە نیگەرانیەکی زۆری بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە لێکەوتووەتەوە و بەم هۆیەوە دایکی لە هۆش خۆی چووە و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .