هانا : ڕۆژی شەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، رەزا رەمەزانزادە ، زیندانی سیاسی کورد ، خەڵکی خۆڕاسان کە خەریکە ماوەی ٢ ساڵ و ٦ مانگ سزاکەی لە زیندانی تاران بە سەر دەبات ، لە ئەنجامی چوار مانگ ڕاگیرانی لە بەندی تاوانە توندوتیژانەکان و بە هۆی کێشەی توندی باتنی ، لە دۆخێکی جەستەیی خراپدایە و لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، ناوبراو کە پێشینەی جەندین جار دەستبەسەر کران و مانگرتن لە خواردنی هەیە ، توشی کێشەی سەختی باتنی بووە ، بەم حاڵەشەوە بەرپرسانی زیندان نەک تەنها ناینرێن بۆ نەخۆشخانە بەڵکوو ئەویان لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی ، دەستڕاگەیشتن بە تەلەفۆن و باقی مافە سەرەتاییەکانی زیندانیەک ، بێبەش کردووە .
رەزا رەمەزانزادە لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادیە و پێشتریش لە ساڵەکانی ١٣٩٢، ١٣٩٨، ١٤٠٠، ١٤٠١و١٤٠٢ ، دەستبەسەر کراوە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەبڕینی نیگەرانی لە بارودۆخی جسمی ئەم زیندانیە سیاسیە داوای پێڕاگەیشتنی بەپەلەی پزیشکی و ڕچاوکرانی مافی مرۆییەکانی بەپێی یاسا ناوخۆییەکان و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان دەکات .