داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە

ئەمیر ڕەئیسیان ، پارێزەری پەخشان عەزیزی لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی شەرق ڕایگەیاند لقی نۆی دادگای باڵا فەرمانی ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنەوەی دۆسیەی پەخشان عەزیزی دەرکردووە . پارێزەرەکە ڕایگەیاند: “ئەم لقە بەو پێیەی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە بڕیارەکە و ڕەوتی دادگاییکردنەکە ناڕەزایەتی جەوهەرییە داواکاریی ئێمەی بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە ڕەتکردووەتەوە.” بە گوتەی سەرۆکی دادگا فەرمانی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان کە لەکاتی ڕێوشوێنی دووبارە دادگاییکردنەوە دەرچووە لە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، هەڵوەشایەوە و بە لقی جێبەجێکاری سزاکان ڕاگەیەندرا .

بەداخەوە مەترسی ئەوە هەیە لە هەر ساتێکدا سزای سێدارە جێبەجێ بکرێت .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵی لە ڕەتکردنەوەی داواکارای دووبارە دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی ، داوای سەرنجی خێرای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە دۆخی پەخشان عەزیزی و ئەگەری لەسێدارەدانی نهێنی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکات .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین