پیرانشار / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “سادق کوردی” خەڵکی ئاوایی “پەسوێ”ی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین