دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

هانا : ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “کەیوان ئەساسە و فەرهاد پلە” هەر دووکیان خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە زانیاری بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین