بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شەپۆلی دەستبەسەر کردنە خۆسەرانەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، سێ شارۆمەند بە ناوەکانی “رەحیم عەلیزادە” خەڵکی ئاوایی “کۆربناو” ، “حەسەن حەسەن نژاد و کوڕەکەی محەمەد ئەمین حەسەن نژاد” خەڵکی ئاوایی “سیسر”ی سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ڕەحیم عەلیزادە لە ماڵەکەی لە سەردەشت و حەسەن حەسەن حەسەن نژاد و کوڕەکەشی بە شێوەی خۆسەرانە لە شاری ڕەبەت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

بە وتەی سەرچاوەیەک دوای دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندانە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵەکانیان و ماڵەکانیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەلوپەلی شەخسی ئەم شارۆمەندانەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین