گیلانغەرب / تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی ژن و مێردێک

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” ژن و مێردێک بە ناوەکانی “کەمال ئیحسانبەخش” تەمەن ٦٥ ساڵ و “نەجیمە جەعفەری” تەمەن ٥٥ ساڵ ، بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق بە سەختی بریندار بوون .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم ژن و مێردە بە تەمەنە لە کاتی لەوەڕاندنی حەیوانەکانیان لە ناوچەی سنووری “میمک”ی ئیلام توشی ئەم ڕووداوە بوون .

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ؛ لەم ڕووداوە کەمال ئیحسانبەخش قاچی لای چەپی لە دەستداوە و هاوسەرەکەیشی سک و چاوی بریندار بووە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیی لە ئاست ئەم ڕووداوە جارێکتر دووپاتی دەکاتەوە پێویستە ئەو شوێنانەی کە مینەکانیان تێدایە پاک بکرێنەوە و کۆمەڵێک رێکار بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئەم جۆرە ڕووداوانە و پاراستی گیانی شارۆمەندان لەم ناوچانە بگیرێتە بەر . مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕ هەڕەشەی جددین لە سەر مرۆڤەکانی ئەم ناوچانە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین