جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە “١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی ئاتین” تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی محەمەدئەمین و “ڕەزا سەیدی” تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی سەردەشت ، لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو بەندکراوە چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین