بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢ی بەفرانباری ١٤٠٣” کەیوان ڕەشۆزادە بەندکراوی سیاسی پێشوو لە ورمێ ، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
کەیوان ڕەشۆزادە خەڵکی ئاوایی سیناوای سەر بەر ناوچەی سۆمابرادوستی ورمێ و دانیشتووی ئیسلاماوای ورمێیە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو بەبێ هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەر و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە بە هۆی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان و بەکار هێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دایکی توشی جەڵدەی دڵ بووە .
ناوبراو لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە نێو بەندیخانەی ناوەندی ورمێیەوە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەشکەنجەدان و لێدانیەوە پێویستی بە چارەسەری دەرمانی و پێڕاگەیشتنە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە بە هۆی بڕیاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە ڕێگری لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی دەکەن .
بەپێی یاسا ناوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەتی یاسای ئیجرائاتی تاوانەکان تۆمەتبار مافی ئەوەی هەیە لە کاتی دەستبەسەریدا داوای چارەسەری پزیشکی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بکات ، بەڵام لە دۆسیەی تۆمەتبارانی سیاسی کورد بە هیچ شێوەیەک ڕێز لەو مافانە ناگیرێت . هەر لەم ڕێڕەوەدا هانا هەر جۆرە بەرپرسیارێتییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی کیوان ڕەشوزادە دەخاتە ئەستۆی دادستانی ورمێ کە بە پێی یاسا چاوەدێری دامودەزگا ئەمنییەتیەکانە .