بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١١ی بەفرانباری ١٤٠٣” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “محەمەدجەمیل قوربانی” کوڕی محەمەدعەلی و خەڵکی کامێران ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کاتی کار کردندا لە کرماشان گیانی لە دەستداوە .
محەمەدجەمیل قوربانی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.