بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “سۆهەیب ئەحمەدی” خەڵکی جوانڕۆ ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی (ئینتیزامی) پۆلیسی ئەم شارە کوژراوە .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ سۆهەیب ئەحمەدی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە کە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و سێ فیشەک بەر مل ، لەگەن و پشتی کەوتووە و گیانی لە دەستداوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ تەرمی سۆهەیب ئەحمەدی بۆ سەردخانەی “نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسوڵ” لە جوانڕۆ گواسراوەتەوە .