سۆران یوسفی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سۆران یوسفی خەڵکی ئاوایی سڵامەتی بۆکان ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کراوە .

پێویستە وەبیربهێنرێتەوە سۆران یوسفی ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

 

سۆران یوسفی تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین