بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە شاری سەقز ، ڕۆژی دووشەممە “١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “حوسێن فیروزی و هیوا فەیزی” خەڵکی ئاوایی “مۆلاناوا”ی سەر بە سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و فەرمانی دادگا دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیەتی لە سەقز ڕاگوێزراون .

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها