ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥هاووڵاتییەک بە ناوی رەزا تیج تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی پاکڵ گەرابی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواێزراوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ دەستبەسەر کرابوو. سەبارەت بە وردەکارییەکانی دەستبەسەرکردنی پێشووی زانیاریی زیاتر لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لە بەردەستدا نیە.
