بەپێی ئەو زانیارییانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ حەیدەر قادریان هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی سەقز، دوای ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و بەبێ نواندنی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووەوە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی حەیدەر قادریان کراون و وردەکارییەکانی دۆسیەکەی لەبەردەستدا نییە.
