دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی موحسێن مەولودپور لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شنۆ

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، موحسێن مەولودپور، ڕاهێنەر و یاریزانی فوتباڵ، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین