ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عەتا قوبادی خەڵکی گوندی شایەنی سەر بە شارستانی کامێران،لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە گەشتووەکان، دەستبەسەرکردنی عەتا قوبادی دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی خێزانیی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە هەمان ڕۆژدا هاووڵاتییەکی دیکەشیان بە ناوی کاوە مونتەزیری خەڵکی گوندی شایەنی ،لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییە کراون نادیارە و هیچ زانیارییەک لەمبارەیەوە لەبەردەستدا نییە.
