بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سیاوەش عەزیزیموقەدەم، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، لە مانگی گوڵانی ١٤٠٥ەوە دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ هێشتا بە شێوەیەکی ناڕوون لە بەندیخانەی نەغەدەدا ڕاگیراوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەسەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی دۆسیەکەی نییە. هەروەها،سیاوەش عەزیزیموقەدەم لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و دوایین دۆخی یاسایی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا دەکات چاو بە دۆخی یاسایی سیاوەش عەزیزیموقەدەمدا بخشێندرێتەوە، کۆتایی بە ناڕوونی چارەنووسی بهێندرێت، دەرفەتی دەستڕاگەییشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراوی بۆ بڕەخسێندرێت و مافە یاساییەکانی لە تەواوی قۆناغەکانی دادگاییکردندا ڕەچاو بکرێن.
